ئەمرۆ دووشەممە ٢٦/٦/٢٠٢٣ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، کەش و هەوای دوو رۆژی ڕاگەیاند.
سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمرۆ کەشناسی پێشبینی کردووە، پلەى گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمرۆ.