ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: “بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی له شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی 20 ملیار دیناری ته‌رخانكرد”.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، سوپاسی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دەکەین، كه تێكڕای هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌رزكرانه‌وه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، كه پێكهاتوون له لێدان و چاككردنه‌وه‌ی بیری ئاو.
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند: راسته زستانی رابردوو بارانێكی زۆر باری، به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئاوی ژێر زه‌وی شاری هه‌ولێر هێشتا له قۆناغی وشكه‌ساڵیدا ده‌مێنێته‌وه.
ئومێد خۆشناو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “به‌نداوی چه‌مه‌رگه ته‌واو بووه و هه‌روه‌ها به‌نداوی گۆمه‌سپان به رێژه‌ی %40 كاره‌كانی ته‌واو بوون، جیا له دانانی به‌ردی بناغه‌ی به‌نداوی به‌ستۆره، كه كاریگه‌ریان بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زه‌وی شاری هه‌ولێر هه‌یه”.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 24ـی 6ی 2023،، لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی بەنداوی بەستۆڕە لە سنووری پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “سەرەکیترین ئەو سوودانەی ئێمە دەتوانین لەو بەنداوانە وەربگرین، ئەوەیە ئاو گلدەینەوە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی خواردنەوە بێت یان کشتوکاڵ، بەڵام هەندێک جار بەنداوە گەورەکان بۆ بابەتی وزە دەتوانن بەکاربهێندرێن، بابەتی کشتوکاڵیش بەهەمان شێوە وەکو ئەوەی باسم کرد”.