سەرۆکی هەرێم سەردانی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ به‌رلين و سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 2023/6/26 له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئۆلاف شۆڵتز و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌ڵمانيا كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا تاوتوێ ده‌كات.

ھەواڵی زیاتر