ڕاگەیەنراوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ
دوای ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە گەنجێک بەناوی خواناس وریا لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کوژرا، تۆمەتباری بکوژ بەناوی ( هـ، ک ، ع) لەژێر فشاری لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان کرد.
دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ سەرجەم هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بەردەوام لە ئەرکدان و ڕێگەنادەن هیچ تۆمەتبارێک لەدەستی یاسا هەڵبێت.
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
٢٣/ ٦/ ٢٠٢٣