دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شەش برینداری لێ کەوتەوە
لەسەر ڕێگای کەلار – دەربەندیخان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەنزیک ئاوەخێری شەش کەس بریندر بوون
بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیکی جۆری ئسوزیو isuzu لە سەر ڕێگای کەلار – دەربەندیخان شەش کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆنەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد لەناحیەی باوەنور
ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لەنزیک ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە بەهۆیەوە شۆفێرە کەو پێنج لە سەرنشینەکانی برینداربوون و گواسترانەوەبۆ نەخۆشخانە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان