له رۆژانی داهاتوو پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌غدا له نێوان 44 تاكو 46 پله‌ی سه‌دی بێت، له شاره‌كانی باكوور و هه‌رێمی كوردستانیش له نێوان 42 تاكو 45 پله‌ی سیلیزی بێت.
سادق عه‌تییه كه‌شناسی دیاری عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق تا ئاستی نیوه‌ی كوڵان به‌رزده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت شاره‌كانی باشووری عێراق.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌غدا له نێوان 44 تاكو 46 پله‌ی سه‌دی بێت، هه‌روه‌ها له ئه‌نبار 42 تاكو 44 و له شاره‌كانی باكوور و هه‌رێمی كوردستانیش له نێوان 42 تاكو 45 و هه‌روه‌ها له باشووریش 47 تاكو 49 پله‌ی سیلیزی بێت.