‏‎‏‎ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، بەهاوکاری تیمی سواتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەوڵێر و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لەچاڵاکیەکدا، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی ، لە ٢٠٢٣/٦/٢١ توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە(١) یەک کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیربکەن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
٢٠٢٣/٦/۲۱

ھەواڵی زیاتر