موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت

حکومەتی عێراق لە ماوەی 24 کاتژمیری داهاتوو 400 ملیاری دیکە دەنێرێ و موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری: بڕیار وایە حکومەتی عێراق لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا 400 ملیار دیناری دیکە بخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی مووچە.

هاوكات بە گەیشتنی ئەو 400 ملیار دینارە، بەر لە جەژنی قوربان، مووچەی هەموو ئەو وەزارەت و دەستانە دابەش دەکرێت کە هێشتا مووچەیان وەرنەگرتووە.

ھەواڵی زیاتر