حکومەتی هەرێم پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕاگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 27ی حوزەیرانەوە تاوەکو 1ی تەممووز بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمی دەبێت و 2ی تەممووز دەوامی فەرمی لە هەموو دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە.

لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023، تاوەکو رۆژی شەممە 1ی تەممووزی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە، پشووەکە بۆ هەموو دامودەزگاکانە، “جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بەگوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.”

ھەواڵی زیاتر