سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا كرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21/6/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ‏‏هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هانس سادنی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ‏‏كرد.‏

لە كۆبوونەوەیەكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ‏‏هۆڵەندا، دوایین پێشهات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ‏‏بە گشتی و دۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و ‏‏گفتوگۆ.‏

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕاى پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هیوای سەركەوتنی ‏‏بۆ خواست و پشتگيريى هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی نیشان دا، ‏‏هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی هۆڵەندای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد ‏‏بەتایبەتى لە بواری هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابووری و پێشخستنی كەرتی ‏‏كشتوكاڵدا.‏

لاى خۆيه‌وه‌ بەڕێز باڵیۆزی هۆڵەندا، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى‌ ‏پابه‌نده‌ به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى ‏گرنگ و فيدراڵى، هه‌روه‌ها بەردەوامیی ‏هاوكارییەكانی بۆ سەقامگیریی عێراق و ‏هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ‏هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئاوارە و ‏پەنابەران بەرز نرخاند.‏

تاوتوێكردنی دۆخی مافی مرۆڤ، كاری ڕێكخراوە ناحكوومییەكان لە عێراق و ‏‏هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی ‏‏دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە بەڕێز كونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ‏‏ئامادەی بوو.

ھەواڵی زیاتر