سلێمانی.. چەکدارێک هەڵدەکوتێتە سەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەستگیركردنى تۆمەتبارێكى هەڵكوتانە سەر كۆمپانیایەكى دراو رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى/ ناوشار، لە ماوەى كەمتر لە چوار كاتژمێردا، دزێك دەستگیردەكات و پارە دزراوەكەشی لێوەردەگیرێتەوە.

كاتژمێر(9.30)دەقیقەى شەوى 20/6/2023 ، تۆمەتبارێك بەناوى(س. أ) بەمەبەستى دزیكردن، هەڵدەكوتێتە سەر كۆمپانیایەكى ئاڵوگۆڕى دراو لە یەكێك لە مۆڵەكانى شارى سلێمانى.

دواى ئەوەى بە زەبرى چەك، بڕێكى زۆر پارە لە كارمەندى كۆمپانیاكە دەبات و پاش ئاگاداركردنەوەى هێزەكانى ئاسایش و بەدواداچوون و گەڕانى ورد بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەكە، سەرئەنجام توانرا لە ماوەى كەمتر لە(4) كاتژمێردا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و پارە دزراوەكەش وەربگیرێتەوە

تۆمەتبارەكە دانیشتوى هەرێمى كوردستانە و تەمەنى(23) ساڵە، لە ئێستادا راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەى بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر