سلێمانی.. تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا 

لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا.

دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت، دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

لەچالاكییەكی ترداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.

تۆمەتبار ( ك،م،أ لەدایكبووی 1978 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

♦بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و 

پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر