لیژنەیەک بۆ کاروباری مرۆیی و ئاینی دامەزرا کە پێکدێت لە ژمارەیەک مامۆستای ئاینی، کە سەرجەمیان لە بنەماڵەی هەرکین.
بێوار هەرکی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەکە رایگەیاند: “هەموو ئەو پڕۆژانە لەژێر سەرپەرشتی و ئەرکی بەڕێز حاجی فەرزاد هەرکی بەڕێوەئەچن، بەدەستکاربونی مامۆستایانی ئاینی بەتایبەت جەنابی مامۆستا حەسەن هەرکی و هەرچی مامۆستای ئاینی عەشیرەتەکەمانە لەژێر یەک چەتر کۆبونەتەوە بۆ خزمەتی دینی خودا و بەرژەوەندی خەڵک”
ئەم پڕۆژانەی ئەم ساڵە ئەچنە بواری جێبەجێکردنەوە:
1- ناردنی ٥٠ کەس بۆ عومڕە.
2- پێدانی ٣٠٠ تا ٥٠٠ هەزار بۆ نەخۆش.
3- پێدانی بڕێک هاوکاری بۆ مندالی یەتیم.
4 – بەخشینی ٣٠ تەن چیمەنتۆ یا ٣٠ وەرەقە بۆ هەر مزگەوتێک.
5- دابینکردنی قوڕئان و جوزء بۆ قوتابیانی قوڕئان.
هەروەها لە کۆتایدا دەلێت: “شایەنی باسە ئەم پڕۆژانەو چەندانی تر لەبەرنامەکانی ئێمەدان لە داهاتوو إن شاء الله.”