مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ٧ ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندن و پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامبوونی خەرجکردنی بڕی ٧ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دیناری مانگانە بۆ قوتابییان و خوێندکاران.
هەروەها بەشێکی ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری لە بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) هاوشێوەی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت.