ئاسایشی ھەولێر باندێکی مەترسیدار دەستگیر دەکات

ڕاگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێرەوە

دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی وورد، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت و سەرکەوتوودا، توانیان (٣) تۆمەتباری سەرەکی باندێکی دروستکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی ساختە لە هەولێر دەستگیر بکەن و دەست بە سەر پارە ساختەکراوەکان و گشت کەل و پەلەکانی ساختەکردنی دراو و دوو قالبی زێڕی ساختە و پارچەیەکی شوێنەواردا بگرن.
تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادگا دەکرێن.
هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هێزەکانمان چاوکراوەن بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان.

    بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر

                                               ١٩-٦-٢٠٢٣
ھەواڵی زیاتر