کچەکەی مەشعان جبوری سکاڵا لەسەر عەلی حەمەساڵح تۆمار دەکات

کچەکەی مەشعان جبوری لە بڵاوکراوەیەکدا هەموو ئەو قسانەی عەلی حەمە ساڵحی رەتکردەوە کە باس لە وەرگرتنی ٥٠ هەزار مەتر زەوی دەکات.

دوای ئەوەی عەلی حەمە ساڵح بڵاویکردەوە کە کچەکەی مەشعان جبوری ٥٠ هەزار مەتر زەوی لە شوێنێکی نایابی هەولێر وەرگرتووە کە بەهاکەی ٣٠ ملیۆن دۆڵارە، هەر زوو مەشعان جبوری و کچەکەی، قسەکانی رەتکردەوە و بە تۆمەت لەقەلەمیدا.

کچەکەی مەشعان جبوری دەڵێت؛ ئەوەی بەڵگەی هەبێت ئێمە زەویمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت ئەوا زەویەکە دەدەم بەو.

ئاماژەی بەوەشکردووە سکاڵا لەسەر عەلی حەمەساڵح تۆمار دەکەم چوونکە بابەتی بێ بەڵگەی لەسەر ئێمە بڵآوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر