حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە زانیاری دەخاتەڕوو

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین، بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا گرفتەکانی بەردەم دابەشکردنی چارەسەر بکەین.

جووتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: “وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان، بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا گرفتەکان چارەسەر بکەن، تا بتوانرێت پێش جەژن مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش بکرێت”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەکشەممە 18ی 6ی 2023، دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش کرا، ئەمڕۆش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر