کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتووی ئاشکراکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.