وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی پێنجشەممە 15-6-2023 رایگەیاند: ڕۆژی یەكشەممە 18-6-2023 بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت.
ئەمەش دوای ئەوە های لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق،ڕ هەر هەمان رۆژی گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند ڕۆژی یەك شەممە 18-6-2023 بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت.