پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی “دەڵێ ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی مەرجەکانی بەغدا نەداتەوە، ئەوا میکانیزمی گوشاری زۆر گەورەی یاسایی و دەستووری هەیە، کە دەکرێت بەغدا بەکاریان بهێنیت”.
حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە رایگەیاند، هەلێکی گەورە لەبەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆی، ئەگەریش وەڵامی مەرجەکانی بەغدای نەدایەوە، ئەوا رێکاری گوشاری زۆر گەورەی یاسایی و دەستووری هەیە دەکرێت بەغدا بیانگرێتەبەر. فەدعەم ئاماژەی بەوەشکرد “حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی دەتوانێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشی خەجاڵەتی بکات لە رێگەی گرتنەبەری هەنگاوی یاسایی، ئەمەش لە پێناوی گەرەنتی گەیشتنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی تەواو شەفاف و پاراستنی لە دەست چاوتێبڕینی گەندەڵەکان.