وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغێکی گرنگی ھێلی ئاسن تەواو دەکرێت

‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ خاوه‌نی كۆمپانیای (كۆنسوڵ ترانس)ی ئیسپانی دڵنیایی داوه‌ته‌ وه‌زیر كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا قۆناغێكی گرنگی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسن ته‌واو ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی‌ هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ “دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له‌ پیدرۆ مارتینیز، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و خولیان گارسیا ڤاڵڤێرد، خاوه‌نی كۆمپانیای (كۆنسوڵ ترانس)ی ئیسپانی”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ “له‌دیدارێكدا، گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولاو هه‌ماهه‌نگی زیاترو به‌شداری كۆمپانیا ئیسپانییه‌كان له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێ

ھەواڵی زیاتر