حکومەتی عێراق بڕیاری رەوانەکردنی 400 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری رەوانەکردنی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا.
فارس عیسا ئاماژەی بەوەش دا، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت