شەش قوتابی بەتۆمەتی ئەنجامدانی گزی لە تاقیکردنەوەکان دەستگیر دەکرێن

شەش قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاری لە چەند قوتابخانەیەکی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆمەتی ئەنجامدانی گزی (غەش) دەستگیر دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە 10ـی حوزەیرانی 2023، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی وەزاری وانەی بیرکاری، شەش قوتابی لە ژمارەیەک قوتابخانەی سنووری پارێزگای هەولێر ئامێری (بلوتوز)ـیان بەمەبەستی ئەنجامدانی گزی (غەش) بەکارهێنابوو، بۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

به‌پێی زانیاریه‌كان  قوتابییەک قوتابی قوتابخانەی سەدای هەولێر و قوتابییەکی دیکە قوتابی قوتابخانەیەکی قەزای خەبات و چوار قوتابی دیکەش قوتابی قوتابخانەی شاوێشی هەولێر بوون.

ھەواڵی زیاتر