هێمن هەورامی پەیامێکی بڵاوکردەوە

هێمن هه‌ورامی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند,‌ ھه‌ڵوێست بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی ھه‌رێم له‌و كرداره‌دایه‌ دژی ھه‌ر ھه‌وڵێك بێت بۆ له‌تكردنی ھه‌رێم.

دەقی پەیامەکە:

ھەڵوێست بۆ پاراستنی قەوارەی دەستوریی ھەرێمی کوردستان لەو کردارەدایە کە دژی ھەر ھەولێک بێت بۆ لەتکردنی ھەرێم و لاوازکردنی لە رێگای مامەڵەی جیا لەگەل پارێزگایەکی ھەرێم لە ناو بودجەی عێراقدا. بە ئومێدی ئەوەی سەرجەم فراکسێۆنە کوردستانییەکان، قەوارەی ھەرێم و شایستە داراییەکانی و ماف و دەسەلاتە دەستورییەکانی لە سەروو بەرژەوەندی تەسکی حیزبی ببینن و لە ئاست بەرپرسیارێتی مێژووییدا بن و خوێنی شەھیدان و ئەنفال و کیمیاباران و قوربانی سەد ساڵەی گەلەکەمانیان لە پێش چاو بێت.

ھەواڵی زیاتر