کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا:

بە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە.

بڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە تا ڕۆژی (16)ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4,200 مێگاوات.

کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بووەوە.

کۆمپانیاکە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات.

وەزارەتی کارەبا لە ماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەدا، هەوڵی داوە کەمبوونەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین کاریگەری بەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی كارەبای بە كارگە گەورەكان راگرتووە.

ھەواڵی زیاتر