پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە شەڕی نێوان دوو گرووپدا، نۆ کەس برینداربوون و پۆلیس 18کەسی دەستگیرکردووە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کاژێر 3:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دوو گرووپ کە هەر گرووپە و خزم و کەسی یەکدی بوون، لەنێو شاری سلێمانی بووە بە شەڕیان و نۆ کەس لە هەردوولا برینداربوون.
بریندارەکان، وەک سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، “شوێنی چەقۆ و گولـلەی دەمانچە بە جەستەیانەوەیە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.”
لەبارەی رێکارەکانیان بەرامبەر تۆمەتبارەکان، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، هێزەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و 18 کەسیان لە هەردوولا دەستگیرکردووە.
بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد، شەڕکەرەکان “قەرەجن” و ماوەیەکە چوونەتە سلێمانی و لەوێ نیشتەجێبوون، کێشە لەنێوان هەردوولادا هەبووە و شەڕەکەش پەیوەندیی بە کێشەیەکی کۆنیانەوە هەبووە.
رووداو