تۆمەتبارێک لەسەر فرۆشتنی دەمانچەی قەدەغەکراو دەستگیر کرا

لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر) لە ڕۆژی ٤ی ٦ی ٢٠٢٣، بە پلانێکی تایبەت، تیمەکانمان توانییان تۆمەتبارێک بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر بکەین کە کاری کرین و فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەتی دەکرد لە جۆری (دەمانچەی تورکی) کە ئەم جۆرە دەمانچەیە بەپێی یاسا قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە.
داوا لە دانیشتوانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین، بە تایبەتیش دایکان و باوکانی بەڕێز، ئەوەیان لەبەرچاو بێ کە ئەم جۆرە دەمانچانە جێگای مەترسین و بەداخەوە لەدەرەوەی یاسا، لە لایەن هەندێک کەسی لە یاسادەرچوو کاری کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت. بۆیە ئەگەر لەم جۆرە دەمانچانە لای رۆڵەکانتان هەیە، بۆ پاراستنی گیانیان و دوورخستنەوەیان لە ئەنجامدانی تاوان، داواکارین سەردانمان بکەن و ئەو جۆرە دەمانچانەمان ڕادەست بکەن یاخود ئاگادارمان بکەنەوە، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک لەم جۆرە دەمانچانەی لابێت یان چەکی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت، دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر