ئەردۆگان باسی شاعیرێکی گەورەی کورد دەکات
دوای سەرکەوتنی لە هەردوو خوولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگەیاند، ئەمشەو کابینەی نوێی حکومەت ڕادەگەیەنێت و ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەی ئەنجام دەدات.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەردۆگان باسی ئەحمەدی خانی (شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیری گەورەی کورد) کرد و وتەیەکی ئەوی بە نموونە هێنایەوە و وتی “مرۆڤ ئامانجە، وەکو خانی دەڵێت؛ مرۆڤ ئەو نەخشەیە، کە گەورەترین قەڵەم کێشاویەتی”.