ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/6/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيادا كرد.
دواى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش نێچيرڤان بارزانى و ميوانانى باڵاى ڕێوڕه‌سمه‌كه، له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيا له ئه‌نقه‌ره، به‌شدارييان له ئێواره‌خوانێكدا كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه دواى سوێندخواردنى ئه‌مڕۆى ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى بۆ خولێكى تازه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى توركيا، به‌ڕێوه چوون.
