محەمەد حاجی مەحمود: داوا لە لایەنەكان دەکەم كۆببنەوە

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێی وایە “باشترین چەك” بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمە، بۆیە داوایان لێدەكات لە گوڵەخانە بێت یان لە پەرلەمان كۆببنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

محەمەد حاجی مەحمود لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای حزبەكەی، لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستانەوە دەڵێت، “باشترین چەك بۆ ئێستای هەرێم كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمە.”

وتوشیەتی”داوا لە هـێزە سیاسییەكانی هەرێم دەكەم یان لە گوڵەخانە یان لە پەرلەمان كۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کـێشەکان.”

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان،  راشیگەیاندووە، پەیوەندی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە ئێستادا باش نییە و هێزە سیاسیەكان بەرگری لە خاك و نیشتیمانی خۆیان ناكەن و وتوشیەتی”هەندێك لایەن بە وەكالەت لە هەرێم كار دەكەن.”

ھەواڵی زیاتر