شەرە تەقە لەنێوان چوار برا دروستبوو

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2/6/2023، عه‌لی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: “شه‌وی هەینی لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە شەڕەتەقە لە نێوان خێزانێک دروست بووه‌، دوو برا لە گەڵ دوو برا ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان و تەقەیان لەیەک کردووە، لە ئەنجامدا سێ کەسیان بە فیشەک بریندار بوون.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی قەزاکە چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کراون.

گوتیشی: “پۆلیسی قەزای کفری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 / 31، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەر چوار تۆمەتبار کە برای یەکترن دەرچووە.”

ئاشكراشی كرد، سێ لە تۆمەتباران بە برینداری دەستگیر کراون و یەکێک لە برینداره‌کان هەڵاتووە و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.

ھەواڵی زیاتر