هەولێر.. تۆمەتبارێک سێ ئاسایشی بریندار کرد

لە هەولێر تۆمەتبارێک سێ ئاسایش بردینار دەکات

ئەمشەو لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا لە هەولێر، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و تۆمەتبارێکدا روویداوە و سێ کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

رووداوەکە ئەمشەو لە گەڕەکی تەعجیل روویداوە، تۆمەتبارەکە ئامادە نەبووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات، بۆیە هێزەکانی ئاسایش رووبەڕووی بوونەتەوە و تۆمەتبارەکەیش تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.

ئەو سێ کارمەندەی ئاسایش کە بریندار بوون؛ ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری تەندروستییان بۆ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر