تایەی ئۆتۆمبێل بەپیشەوەرێکدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەمە 2023/5/30 لەگوندی صاڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (اسماعیل انوەر محمود ) لەدایکبووی 1995 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار

بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگوندی صاڵح ئاغا دوکانی فرۆشتن و گۆڕینی تاییەی  ئۆتۆمبێلی هەیە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتێکدا ویستوویەتی هەوا بکاتە تاییەی ئۆتۆمبێلێکەوە لەجۆری بارهەڵگر (بەڕاد) تایەکەی پێداتەقیوەتەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە 

لەئێستادا توێکاری بۆتەرمی ناوبراو کراوەو پۆلیسی لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

ھەواڵی زیاتر