دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ بکوژ ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، سێ داواکراویان دەستگیرکرد کە شەش کەسیان کوشتووە.

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، لە بازگەی ( بانیمەقان ) سێ داواکراوی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون بە پێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ، بە ناوکانی :

( م ، ع ، ح ) لەدایکبووی ١٩٦٢ دانیشتوی ناصریە

( م ، ح ، م ) لەدایکبووی ١٩٩٤ دانیشتوی بەصرە

( أ ، و ، ک ) لەدایکبووی ٢٠٠٠ دانیشتوی ناصریە

تۆمەتباران لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ( ٦ ) کەسیان کوشتووە و هەڵاتوون و دەیانویست بە ناسنامەی ساختەوە بێنە هەرێمی کوردستان .

لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە ماددەکانی  ( ٢٨٩ ، ٢٩٨ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دواتر ڕادەستی دادگای تایبەتمەند دەکرێن .

ھەواڵی زیاتر