حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرج کردنی گوژمەی 817 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی شاری هەولێر دا.
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:” وەزارەتی شارەوانی رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (817,909,000)دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر.
باسی لەوەشکردووە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەمەبەستی جێبەجێكردنی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی باشوور بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم و پرۆژەی ئامادەكردنی تێكەڵەی ئەسفەلتی بە بڕی 1000 هەزار تۆن بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكان، هەروەها جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.