به‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، شاندێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

به‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، بڕیارە سبه‌ی دووشەممە شاندێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

زیدا محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 29ـی 5ی 2023، بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری عێراق، شاندێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راشیگه‌یاند، شانده‌كه‌ بۆ زیادكردنی بڕی وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیاران بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ھەواڵی زیاتر