نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان – دهۆک گوتارێکی پێشکێشکرد و گوتی، “دەبێت ئەزموون لە کێشەکانی رابردوو وەربگیرێت.”
وەک نێچیرڤان بارزانی گوتی: مایەی نیگەرانییە ئەگەر هەندێک لایەن هەوڵ بدەن تەگەرە بخەنە بەردەم رێککەوتنەکان و هەوڵدان بۆ پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ قبووڵکراو نییە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پابەندی رێککەوتنەکان بن و گوتی، “رێگەی راست و دروست پابەندبوونە بە لێکتێگەیشتن.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە لایەنە سیاسییەکانی گوت: “خەڵک لە ناکۆکی و کێشەی سیاسی ماندووبووە.”