پێشووتر قەرزی ئاو دەكرایە چوار قیست، بەڵام ئێستا بۆ هاووڵاتییان زیاد كراوە بۆ شەش قیست.
ئاری ئەحمهد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: “كەسێك 200 هەزار دیناری ئاو قەرزار بێت ئەوە بۆی دەكرێتە شەش قیست بە مەرجێك قیستی یەكەمی 25%ی بدات 75%ی قەرزەكەی دیكەیش بە پێنج قیست بداتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە شەش قیست.”
راشیگەیاند، “پێشووتر ناڕێكۆی لە بابەتی كردنە قیستی قەرزەكان هەبووە، بەڵام ئێستا رێكخراوەتەوە، گوتیشی: “پێشتر هەندێك فەرمانگەی ئاو دەیانگوت قەرز ناكرێتە قیست، هەندێكی دیكە بە چوار قیست پارەكەیان داوا دەكرد، ئێستا بە نووسراوی فەرمی پابەند كراون بە شەش قیست و هەموو وەكوو یەك لێدەكرێت.”
بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 300 ملیار دیناری قەرزی ئاو لای هاووڵاتییانە و لێخۆشبوونی 15%ی قهرزی كرێی ئاوی هاووڵاتییان و تاوەکوو 10ی 6 بەردەوام دەبێت.