هاوڵاتیەکی تەمەن ٤٠ ساڵان لە شاری کەرکوک بەچەکی بێندەگ کوژرا.
پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھاووڵاتییەک ناوی ئارام عاسی فەتاح، کە خاوەنی پاڵاوگەی سوتەمەنییە، لە نێو باخەکەیدا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو بە دەمانچەی بێ دەنگ(کاتم) کوژرا.
وتیشی، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و پێناچێت هیچ پەیوەندیەکی بەتیرۆرەوە هەبێت.