راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی سلێمانی دەکات
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سەردانی سلێمانی دەکات و گفتوگۆ لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکات.
نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی ئەمنی سەردانی سلێمانی دەکات.
لەبارەی ھۆکاری سەردانەکەوە رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی لە سلێمانی گفتوگۆ لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکات.