نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، هەوالێکی کەناڵیNRT بەدرۆ دەخاتەوە

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە کە گوایا بەڕێز سەرۆکی حکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوالێکی کەناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید، نە درێژەی چەواشەکارییە بەردەوامەکانی دەزانێت، کە ئەمڕۆ شتێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایا بەڕێز سەرۆکی حکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات.

سەرچاوەکە وتیشی: “ئێمە لە کاتێکدا ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی ڕەت دەکەینەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوی خەیاڵی خاوەنی ئێن ئاڕ تییە ، داوا دەکەین خاوەنی ئەم کەناڵە چەواشەکارە، پێمان بڵێ سەرچاوەی دارایی NRT چییە کە خەرجییەکەی دەیان ملیۆن دۆلارە.

هەروەها دەڵێ، “داوای یاساییش لە سەر کەناڵەکە تۆمار دەکەین لە سەر ئەو درۆ و چەواشەکاریەی کردوویانە.”

ھەواڵی زیاتر