ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری رێکخستنەوەی دارایی گشتی و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئایاری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێ دەکرێن؛ تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 – 2025.

لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەرەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ـی ئایاری 2023ـی تایبەت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی دەکرێت.

خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر