پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبارمان دەستگیركرد کە گورچیلەیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە

بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە دوو تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن و كڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەكەن ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بازرگانییان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووەو گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە.

لەئێستادا تۆمەتباران :

(س، ب، ع) لەدایكبووی 1986 دانیشتوی شاری هەولێر

(ز، خ، ت) لەدایكبووی 1988 دانیشتوی شاری بەغدا

بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر