کەشناسێک، سبەی چوارشەممە ئەگەری نمەباران هەیە و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 23/5/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی ڕەوشی كەشوهەوای سبەی چوارشەممە، ڕایگەیاندووە: “ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە زۆری نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆدا لە هەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆك و سلێمانی، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، بە ڕێژەی یەك پلە نزم دەبێتەوە، خێرایی با مامناوەند و چالاك دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ھەولێر 33
سلێمانی 30
دھۆک 29
ھەڵەبجە 33
کەرکوک 36
گەرمیان 39