دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کۆمپانیای داناگاز بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەست بە پرۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات، بەهۆیەوە گواستنەوەی سوتەمەنی بە هەندێ لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.