هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە
شوفێرانی ئازیزی پارێزگای سلێمانی و ئەوانەی سەردانی سلێمانی دەکەن ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆژەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ Point to Point دەکەوێتە کار.
وەکو هەنگاوی یەکەم ٢٤ کامێرا لە نێوان تاسڵوجە تا دوکان لە رۆژی یەک شەممە ٢١ی ئایار تا یەک شەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ دەچنە قۆناغی تاقیکردنەوە (test) و تیژڕەوی تۆمار دەکەن بەڵام شوفێرانی سەرپێچیکار سزا نادرێن.
لە رۆژی دوو شەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ ەوە کاتژمێر ٠٨:٠٠ ی بەیانی کامێراکان تیژڕەوی تۆمار دەکەن و شوفێری سەرپێچیکار سزای دارایی بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٧٩)ی ساڵی ٢٠١٦ دەدرێت.
داواکارین شوفێرانی ئازیز پابەند بن بە مەبەستی پاراستنی خۆتان و بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام و دوورکەوتنەوە لە سزای دارایی.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی