بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنچشەممە.     18– 5 – 2023  
كەش/  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان .  
پلەكانی گەرما/ نزیك  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ. 
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) كم/ك . هەندی كات چاڵاك دەبێت بۆ  سەروی 30 كم/ك بەتایبەتی لەناوچە كانی باكووری خۆرئاوای هەڕێم . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6  – 8 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی   19– 5 – 2023  
كەش/  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاووییەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت , تاوەباران و بروسكە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنووریيەكان دەبێت. لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری زیاد دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم,  و هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێكی سووك  هەیە بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووردا   . 
پلەكانی گەرما/ لە ناوچەكانی ناوەراست و باشووری هەرێم  بەرزتر  دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ   .
خێرایی با /  مامناوەند دەبێ (15-25 ) كم/ك , لەناوچەكانی باشووری خۆرهەڵاتی هەرێم خێرایی با چاڵاكتر  دەبێ بۆ سەروی 30 كم/ك . 
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6  – 8 ) كم  دەبێت .  لە شوێنەكانی دابارین و تۆز خۆڵ لەنێوان ( 4-6)كم دەبێ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  35 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 31 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 30 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  31 پلەی سیلیزی
سۆران :  27 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی

ھەواڵی زیاتر