سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا .

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە بڕێك مادەی هۆشبەری پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزریتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت .

لەكاتی گەڕانی شوێنی نیشتەجێبونیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕَك ماددەی هۆشبەر لەگەڵ چەند ئامێرێكی بەكارهێنانی ماددەكە .

لە ئێستادا تۆمەتبار (ه،ب،م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگابوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر