مەسرور بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاند: “خەڵکی کوردستان شایەنی کەشێکی ئارامە بۆ خزمەتی زیاتر، هەر وەکو سەرۆک بارزانی فەرمووێ: بەهێزیمان لە یەکبوونماندایە.”
ئەمرۆ هەینی ١٢/٥/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “پێشوازی و پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی، خەڵکی کوردستان شایەنی کەشێکی ئارامە بۆ خزمەتی زیاتر، هەر وەکو جەنابیان فەرمووی: بەهێزیمان لە یەکبوونماندایە”.
ئەم پەیامەش لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ١١/٥/٢٠٢٣ مەسعود بارزانی لەمیانی گوتارێکدا لە رێورەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و داوای لێکردن لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و گوتی، بە دژایەتیکردنی یەکتری کەس هیچی دەستناکەوێت.