ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کوردی فەیلی ڕاگەیاند.
لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، “بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان – جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لەژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون”.
هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین”.
ھەواڵی ڕابردوو
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پەیوەندی ئەمەریکا و کوردستان بە بەهێزی دەمێنێتەوە
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر